کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارەیەک پەیڕەوی تایبەت بە چاکسازی پەسەند دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تەموزی 2020 مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی , جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان بەشداربوون، گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و رەشنووسی ژمارەیەک پەیڕەوی تایبەت بە چاکسازی کرا.
دوای گفتوگۆکردن دەربارەی رەشنووسی چەند پەیڕەوێکی ناوخۆ کە لە پێناو ئاسانکاریکردن بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئامادەکراون، تێبینی و سەرنجی پێویست لە لایەن بەشداربووانەوە خرایەڕوو، پاشان بڕیاردرا لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بکرێن.