گشتی

10 چالاكی بێ بەرانبەر بۆ منداڵەكەت لە پشووی هاویندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


10 چالاكی بێ بەرانبەر بۆ منداڵەكەت لە پشووی هاویندا
مەودا میدیا-

لە وەرزی هاویندا دایكان تووشی دڵەڕەواكێ دەبن دوای ئەوەی كۆتایی بە ساڵی خوێندنی منداڵەكانیان دێت و هێشتاش ڤایرۆسی كۆرۆنا تەواو نەبووە، هەروەها كاتەكان زۆرن و بە سەیركردنی تەلەڤزیۆن و یاریكردن بە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانەوە تەواو نابن.

ئێمە لیستی ئەم دە یارییەت بۆ دەخەینەڕوو كە نرخیان هەرزانە و لەڕووی مادییەوە زۆر لەسەر خێزانەكان ناكەون، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بیت بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا:

یەكەم: رازاندنەوەی پاسكیل، منداڵەكەت هانبدە بۆ رازاندنەوەی پاسكیلەكەی بە پەڕۆ و ئاڵا و تابلۆی رەنگاوڕەنگی كاغەزی، پاشان داوای لێبكە پێكەوە بە پاسكیلەكانتان پێشبڕكێ بكەن لە شوێنێكی هێمن، هەروەها قەرەباڵغ نەبێت بۆ ئەوەی داهێنانی خۆی تیادا بكات.

دووەم: خورادن بەخشین بە باڵندەكان، لەپێناو ئەوەی منداڵەكەت فێری گرنگی پارێزگاریكردن لە سروشت و باڵندە بكەی، پێویستە لەسەرت باڵندە هاوینەییەكان بانگهێشتی شوێنێكی كراوە بكەی، هەروەها خواردنیان بدەیتێ‌، پێكەوە چاودێریی رۆیشتنی باڵندەكان لەناو باڵكۆن و سەر پەنجەرەكان بكەن، بەو شێوەیە منداڵەكەت حەزی لەو جۆرە سەركێشییە دەبێت و رەنگە رۆژانە دووبارەی بكاتەوە و چێژی لێوەربگرێت.

سێیەم: یاریكردن بە رەنگەكانی تەباشیر و گرتنەوەی دوو كوپ گیراوەی رەنگاوڕونگ، پاشان رێگە بدە منداڵەكەت یاری رەنگكردنی سەر دیواری باڵكۆن و ناو حەوشە و پەرژینەكان رەنگ بكات.

چوارەم: خواردن دروستكردن، منداڵەكەت هێشتا فێری خواردن دروستكردن نەبووە، لەسەرتە ناوی ئەو خواردنە پێشنیاز بكەی كە حەزت لێیەتی، پاشان هەوڵبدە منداڵەكەت دروستی بكات و تۆش نرخی ماندووبوونەكەی لە هەستیدا دروستبكە، بە دروستكردنی خواردنی سادە یان زەڵاتە دەستپێبكەن، منداڵەكەت فێری ئەو ئەزموونە بكە با ئامادە بێت. پاشان با منداڵەكەت لە دواوەی ماڵەكە یان باڵكۆنەكە میوانداریت بكات و هەست بە بەرپرسیارێتی بكات، پاشان داوای شیرینی و خواردنەوەشی لێبكە، رێگەی لێ مەگرە كە لە ئامادەكردنی ئەو میواندارییەتدا شێفێكی بچووك هاوكاری بكات.

پێنجەم: چوون بۆ راوكردن، راوكردن چالاكییەكی هاوینەی بەخۆڕاییە بۆ منداڵان، ئامێر و دەزووی راوكردن لەگەڵ خێزانەكەت ئامادەبكە، منداڵەكەت فێربكە بەچی شێوەیەك راوی گیاندار یان باڵندەیەك بكات بە ئامێرێكی گونجاو، هەروەها دەبێت ئەو راوكردنەت لەگەڵ یاسای رێپێدراوی راوكردندا بگونجێت.

شەشەم: سەردانیكردنی باخچەی ئاژەڵە ماڵییەكان، هیچ شتێك هێندەی گیانلەبەری بچوك منداڵان سەرسام ناكات، كاتێك هەڵدەستیت بە ئەنجامدانی چالاكی بەخۆڕایی هاوینە، بچۆ بۆ باخچەی ئاژەڵانی بەخۆڕایی، لەگەڵ پێ بوونی هەموو پێداویستییەكانی ئەو سەردانیكردنەت.

حەوتەم: رازاندنەوەی بەرد، كاتێك لەگەڵ خێزانەكەت دەچنە شوێنێكی سروشتی یان نزیك رووبارێك، داوا لە منداڵەكەت بكە بەرد كۆبكاتەوە، پاشان دەتوانن رەنگی بكەن یان بیهێننەوە و لەماڵەوە شتی جوانی لێ دروستبكەن.

هەشتەم: گڵی دەستكرد، ئەو جۆرە یارییە بە تێكەڵكردنی ئاو و رەنگەكان یان هەندێك جار تێكەڵكردنی سابون دروست دەكرێت، پاشان منداڵەكە دەتوانێت بیخاتە ناو دەستەكانی و شێوەی جیاواز جیاوازی لێ دروستبكات وەكو تۆپ و چوار گۆشە یان جۆرەكانی باڵندە و گیانلەبەرەكانی دیكەشی پێ بنوێنێ‌.

نۆیەم: پێشبڕكێكردن لەسەر ئیشەكانی ماڵ، منداڵەكەت فێری ئەوە بكە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت بۆ ئەوەی كاتە بۆشەكانی بەتایبەت لە هاویندا پڕ بكاتەوە، رێككەوتنی لەگەڵ بكە لەسەر پاككردنەوەی ماڵ و كۆكردنەوەی شتە زیادەكانی ماڵ و رێكخستنەوەیان بەشێوەیكی جوان، لەبیری نەكەی كە پێویستە پاداشتی بكەی بە كێك و شیرینی یان دیارییەكی سادە.

دەیەم: دروستكردنی ئایس كرێم، پێویستە منداڵەكەت فێری دروستكردنی ئایس كرێم بە مادەی سروشتی بكەی، پاشان بیخاتە بەفرگرە تا دەیبەستێ‌، دوایی دەریبهێنن بۆ ئەوەی "ئایس كرێم"ێكی دەوڵەمەند بە مادەی سروشتی لێ دروست ببێت، هەروەها منداڵەكەت فێربكە بە شیر و هەنگوین و میوەش ئایس كرێم دروستبكات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد