کوردستانی

زانیاريی نوێ لە بارەی ئاگرەكەی چیای ئەزمەڕ لە شاری سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاريی نوێ لە بارەی ئاگرەكەی چیای ئەزمەڕ لە شاری سلێمانی
مەودا میدیا-

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگرێك لە چیای ئەزمەڕ لە شاری سلێمانی كەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 150 دۆنم پوش و داری چیاكە سوتان.

هێمن كەمەرخان، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاگرەكە بەهۆی ئەو گەشتیارانەوە دروستبووە كە سەردانی ناوچەكەیان كردووە، ئاگریان كردبێتەوە و كەمتەرخەم بووبن یان جگەرەیان فڕێدابێت، لە ئەنجامدا شاخەكە گڕی گرتووە".

ئەوەشی خستەڕوو "پۆلیسی دارستان و بەرگری شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان دوای هەوڵوماندوبونێكی زۆر توانییان ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن و زیانێكی زۆریش بەر دارو سيماى شاخەكە كەوتووە".

وتیشی "بەهۆی ئەو ئاگرەوە زیاتر لە 150 دۆنم زەوی شاخەكه سوتاوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان