عیراقی

عیراق بەنیازە شەڕی ئابووری لە دژی توركیا رابگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق بەنیازە شەڕی ئابووری لە دژی توركیا رابگەیەنێت
مەودا میدیا- 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بۆ راگرتنی دەستدرێژییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر باكووری عیراق پێویستە هەموو رێگایەك بگیرێتەبەر لەنێویاندا بەكارهێنانی كارتی ئابووری.

ئەمڕۆ دووشەممە كاتع نەجمان روكابی، ئەندانی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا راگەیاند "لە سەرەتای دەستدرێژی و داگیركارییەكانی توركیاوە بۆ سەر باكووری عیراق، داوامانكرد هەموو رێگایەك بگیرێتەبەر لە دژی توركیا و لەناویشیاندا دۆسییەی ئابووری".

روكابی دەڵێت "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بارزگانی لە نێوان عیراق و توركیا 20 ملیار دۆلارە و چەندین دەروازەی هاوبەشمان هەیە، هەروەك نیوەی بەرهەمە هاوردەكانی بازاڕەكانمان بەرهەمی توركین". روونیشیكردووەتەوە "دەتوانین دۆسییەی ئابووری لە دژی توركیا بەكاربهێنین و كاریگەریشی دەبێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان