عیراقی
عەرەبەكان لە دژی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك خۆپیشاندان دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەی عەرەبی رایگەیاند دژی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانن بۆ كەركوك و دەڵێن ئەگەر ئەو كارەش بكرێت، ئەوا دەڕژێنە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندان دەكەن.
ئەمڕۆ دووشەممە بەرەی عەرەبی لە كەركوك لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست مەودا میدیا كەوتووە، رایگەیاندووە "خەڵكی كەركوك تووشی سەرسوڕمان بوون بە بڕیاری هاوبەشی پێكردنی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك كە پێچەوانەی دەستوور و پێكەوەژیانە و ئاشتیی نێوان خەڵكی كەركوك دەخاتە مەترسییەوە".
بەرەی عەرەبی كەركوك ئەوەشیان وتووە "هێزەكانی پێشمەرگە رۆڵی نەرێنییان لە پاكتاوكردنی رەگەزیی هەبووە و 120 گوندی عەرەبییان رووخاندووە و ئەوەش لە بیركردنەوەی كەركوكییەكاندا هێشتا لانەچووە".
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش روونكراوەتەوە "بەتەواوی ئەو بڕیارە رەتدەكەینەوە كە بێ گەڕانەوە بۆ نوێنەرانی عەرەب و توركان دراوە"، هۆشداری ئەوەش دراوە "ئەگەر ئەو بڕیارە جێبەجێ بكرێت دەڕژێینە سەر شەقامەكان و دژایەتی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك دەكەین".