کوردستانی
پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ كەركوك و دەبێت هەموو پێكهاتەكان ئەوە قبوڵ بكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەی توركمانی و عەرەبى لە عیراق لە راگەیەندراوێكدا دەڵێن، بە گەڕانەوەی پێشمەرگە رەزامەند نین، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت، ئەو بەیاننامانە نابنە رێگر و ئەو بڕیارە فەرمییە و دەبێت هەموو لایەنەكان قبوڵی بكەن.
مەیادە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیاننامەی ئەو پێكهاتانە كاریگەری لەسەر ئەو بڕیارەی وەزارەتی بەرگريی عیراق ناكات، چونكە ئەوە فەرمییە و دوای چەندین گفتوگۆ و دانیشتن دراوە".
وتیشی "دەبێت هەموو لایەنەكان رێز لەو بڕیارە بگرن، چونكە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچەكانی كەركوك و دیالە و دروستكردنی سەنتەری هەماهەنگی زۆر گرنگە، دەركەوت لە ماوەی ساڵانی رابردوو بەبێ پێشمەرگە ئەو ناوچانە ئارام نین و ناتوانرێت بپارێزرێن".
ئەوەش لەكاتێكدا ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بەرگريی عیراق رایگەیاند، وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان رێككەوتون لەسەر پێكهێنانی چوار سەنتەری هەماهەنگی لە ناوچەكانی دیالە و كەركوك و نەینەوا و مەخمور.