کوردستانی
تەندروستی سلێمانی هەواڵێكی خۆشی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە پابەندبوونی هاوڵاتییان رێژەی مردن و تووشبوون بە كۆرۆنا كەمتر دەبێتەوە و بەراورد بە رۆژانی رابردوو پابەندبوون كاریگەری هەبووە لەسەر رێژەكە.
عەبدوڵا ئەحمەد، سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی رایگەیاند "ئەگەر هاوڵاتییان بەو شێوەیە پابەندی رێنماییەكان بن و خۆیان بپارێزن، رێژەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا كەمتر دەبێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "تكا دەكەین هاوڵاتیان تا دەتوانن خۆیان بپارێزن و تاكپارێزی بكەن، لەبەر سەلامەتی خۆیان و كەسوكاریان".
وتیشی "ئەمڕۆ دووشەممە، پێنج هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، چواریان ناوشار و یەكێكیش دەرەوەی شار بووە".