جیهانی
بە یەك چركە خۆت لە كۆرۆنا بپارێزە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پزیشكێكی ئەمەریكی رێگەیەكی نوێ بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات و دەڵێت، رێگەكە "چركە"یەكی پێ دەچێت.
لویس ئیگنارۆ، پزیشكێكی ئەمەریكییە و تەمەنی 79 ساڵە و براوەی خەڵاتی نۆبڵە بۆ زانستی پزیشكی، بابەتێكی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردووەتەوە و بە وتەی خۆی بە چركەیەك دەتوانیت خۆت لە تووشبوون بە كۆرۆنا بپارێزيت.
رێنمایی پزیشكەكە زۆر ئاسانە و تەنها بە هەڵمژینی هەناسە لە لوت و دانەوەی لە رێی دەمەوە كۆتایی دێت، رێگەكەش لە زانستی پزیشكیدا پێی دەوترێت نیتریك ئۆكساید كە مرۆڤ بە هۆی ئەو رێگەیەوە یارمەتی گەیاندنی بڕێكی زۆر باش لە ئۆكسجین دەدات بە خوێن و هاوكاری سییەكان دەبێت بۆ ئەوەی خۆی بەرەنگاری ڤایرۆسەكە ببێتەوە و رێگە نادات لە سییەكاندا هەوكردن رووبدات و بەرگری لەش بەهێز دەكات.
دكتۆر لویس ئەم رێگەیە بە رێگە و چەكێكی بەهێز وەسف دەكات لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بە وتەی خۆی ئەو شێوازی هەناسەدانە رێگری دەكات لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و خەستبوونەوەی خوێن و مەترسی جەڵتە كەمدەكاتەوە.