کوردستانی

هەپەگە چۆنیەتی كوشتنی سەربازانى توركيای بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە چۆنیەتی كوشتنی سەربازانى توركيای بڵاوكردەوە
مەودا میدیا-

هێزەكانی پاراستنی گەل ناسراو بە هەپەگە لە بارەی شەڕو پێكدادانەكانیان لەگەڵ سەربازانی توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و باس لە چۆنیەتی كوشتنی سەربازانی تورك دەكەن.

لە راگەیەندراوێكدا هاتووە "لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو هێزەكانیان توانیویانە حەوت سەربازی سوپای توركیا بكوژن و گەریلایەكیش كەوتووەتە دەست سەربازانی توركیا".

ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

لە حەفتانین چالاكی سویقاست

"٥ی تەموز كاتژمێر ١٤:٢٠ لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە گردی كۆردینە لەدژی سوپای داگیركەری تورك چالاكی سویقاست ئەنجامدا. لە چالاكیەكەدا سەربازەك كوژرا.

هەمان ڕۆژ هێزەكانی KBDH لە چوارچێوەی هەنگاوی جەنگی حەفتانیندا ٢ چالاكی سویقاستیان ئەنجامدا و ٢ سەرباز كوژران.

ئۆتۆمبێڵێك تێكشكێنرا و ٤ داگیركەر كوژران

هێزەكانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا لە ٥ی تەموز كاتژمێر ٠٧:٠٠ لەنێوان گوندی باگەنگێ و سەری شكەفتێی گەڤەری جۆلەمێرگ لەدژی ئۆتۆمبێڵی جۆری كیرپی سوپای داگیركەری تورك و سەربازەكان كە لە تەنیشتی بەڕێگادا دەڕوویشتن چالاكیان ئەنجامدا. لەو چالاكیەكەدا بە شێوەیەكی بەهێز لە دوژمندرا و ئۆتۆمبێڵەكە تێكشكێنرا. لەو چالاكیەدا ٤ سەربازی دوژمن كوژران.

گەریلایەك بە ناوی ڕۆژ كەوتە دەستە دوژمن

لە راگەیەنراوی ٢٦ی حوزەیراندا باسی ئەوەمان كردبوو كە لە دەشتی سلۆپی چیای جوودی لەنێوان هێزەكانمان و سوپای داگیركەری توركدا شەڕ ڕوویدابوو. لە ٨ی حوزیراندا لە دەشتی سلۆپی جوودی هەڤاڵمان بە ناوی ڕۆژ لە شەڕدا بریندار بوو و كەوتە دەستی دوژمن.”
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان