کوردستانی
كونسوڵی ئەمەریكا هەرێمی كوردستان بەجێدەهێڵێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەیجی فەرمی كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ستیڤ فەیگن، كونسوڵی گشتی ئەمەریكا هەرێمی كوردستان بەجێدەهڵێت و كەسێكی تر دێتە شوێنەكەی.
ستیڤ فەیگن، كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان باسی لەوەكردووە "لە ئێستادا ئامادەكاری دەكەم بۆ بەجێهێشتنی هەرێمی كوردستان، دوای ئەوەی دوو ساڵ وەك كونسوڵی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان دەست بەكاربووم".
باسی لەوەشكردووە "لەگەڵ خۆیدا، ئێلیزابێس ڕەوزنستۆک-سیلەر كە جێگری خۆی بووە ئەویش هەرێمی كوردستان بەجێ دەهێڵێت".
هەروەها "بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا كونسوڵی نوێی ئەمەریكا و جێگرەكەی لە هەرێمی كوردستان دەست بەكاربن بە ناوی بۆب وۆڵەر و کەیتی کایزەر".
كونسوڵی گشتى ئەمەریكا لە ماوەی كاركردنی تەنیا لە هەولێر دەمایەو هیچ سەردانێكی دیبلۆماسی بۆ شارەكانی تری هەرێمی كوردستان نەبووە.