کوردستانی
یەکێتی گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی سلێمانی دەکات و پۆستی پارێزگاریش دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە بزووتنەوەی گۆڕان لیژنەیان پێکهێناوە، باس لەوەش دەکات ئەو رێكکەوتننانەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی پارێزگای سلێمانی هەیانە لەسەر دابەشکردنی پۆستە ئیدارییەکان جێبەجێدەکەن.
جەزا سەید مەجید، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بەرپرسی مەڵبەندی یەکی رێكخستنی سلێمانی ئەو حزبە بۆ مەودا میدیا وتی "یەکێتی گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی لایەنە سیاسییەکانی سنوورەکەمان کردووە و یەکێتی داوای لێیان کردووە کە مستەحەقاتی خۆیان پێدەدرێت و لە هەمان کاتدا یەکێتی پۆستەکانی خۆی پڕکردووەتەوە".
بەرپرسی مەڵبەندی یەکی سلێمانی یەکێتی وتیشی "بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە بزووتنەوەی گۆڕان لیژنەمان پێکهێناوە ئەو لیژنەیە بڕیار دەدات لای بزووتنەوەی گۆڕان دەمێنێتەوە یان دەدرێتەوە بە یەکێتی"، سەبارەت بەوەی ئەگەر یەکێتی پۆستی پارێزگار سلێمانی وەرگرێتەوە کێ دەکاتە پارێزگار جەزا سەید مەجید لە وەڵامدا ناوی کەسی نەبرد.
باسی لەوەش کرد "یەکێتی دوای هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێ و کۆنگرەی چوارەم بەو رێککەوتننانەی پێشتر لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کردوویەتی دەچێتەوە و دابەشکاریی پۆستە ئیدارییەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی لەگەڵیان دەکات و مافی خۆیان پێدەدات".
ئەو بەرپرسەی یەکێتی بۆ مەودا میدیای روونکردەوە "یەکێتی سورە لەسەر لامەرکەزیەتی سلێمانی و پێداگیری لەسەر دەکات لە هەوڵی جێبەجێکردنیدایە، پێمانوایە لامەرکەزیەت لە بەرژەوەندیی سەرجەم هاوڵاتیانە و یەکێتی داوای لامەرکەزیەت بۆ پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستانیش دەکات".
لە کۆتایی قسەکانیدا رایگەیاند "یەکێتی حزبێکی ناوچەیی نییە و خۆی بە خاوەن و بەشداری لە هەموو هەرێمی کوردستان دەزانێت، بۆیە پرۆژەکانی یەکێتی ناوچەیی نییە".