کوردستانی
مژدەیەك لە وەزیری كشتوكاڵەوە بۆ جوتیارانی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە نزیکترین کات و بەزوویی بازگەکان دەکرێنەوە بۆ ئەوەی جوتیارانی هەرێم بەروبوومەکانیان بنێرنە باشوور و ناوەڕاستی عیراق و باس لەوەش دەکات لەداهاتوویەکی نزیک کارگەی ئاوەتەماتەی هەریر دەکەنەوە بۆ وەرگرتنی تەماتەی جوتیاران.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەفدێکی پەرلەمانی کوردستانی کە ئەمڕۆ 7/7 ی تەمۆز سەردانیان کردوە و پێوتوون "لە نزیکترین کات و بەزوویی بازگەکان دەکرێنەوە بۆ ئەوەی جوتیارانی هەرێم بەروبوومەکانیان بنێرنە باشوور و ناوەڕاستی عیراق".
راشیگەیاندووە "لە داهاتوویەکی نزیک کارگەی ئاوەتەماتەی هەریر دەکەنەوە بۆ وەرگرتنی تەماتەی جوتیاران" و روونیشیکردووتەوە "سەرجەم کارگەکانی تریش دەکرێنەوە کە دەبێتە هۆی رەخساندنی هەلی کار".