کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی بكوژێكی دەستگیركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، كەسێكیان دەستگیركردووە هەستاوە بە كوشتنی كەسێك بەهۆی ئەوەی كێشەی كۆمەڵایەتییان هەبووە.
لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ مەودا میدیا هاتووە "تۆمەتبارێك لە سلێمانی بەناوی(م،ن،م) لەدایكبووی ساڵی 2001، ڕەگەزی نێر، هەستاوە بەكوشتنی كەسێك بەچەكی جۆری كڵاشنكۆف بەناوی (م،ع،ف) تەمەنی لەنێوان 35 بۆ 40 ساڵیدایە".
باس لەوەشكراوە " بكوژەكە خۆی رادەستی ئاسایشی بازگەی سلێمانی-عەربەت كردووە و دوای دەستگیركردنی بەپێی ماددەی (406) لەیاسای سزادانی عێراقی، دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و كێشەی كۆمەڵایەتیيان هەبووە، لێكۆڵینەوەش لەكەیسەكەی بەردەوامە".