کوردستانی

یەكێتی پرۆژەی هەیە بۆ كوردانی فەیلی

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی پرۆژەی هەیە بۆ كوردانی فەیلی
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، حزبەكەی پرۆژەی هەیە بۆ كوردانی فەیلی و دەیەوێت كار بكات بۆ سەرخستنیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ ئەوەی ببنە دەمڕاستی كوردانی فەیلی و خزمەت بە خۆیان بكەن.

رابیحە حمەد، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "یەكێتی پرۆژە و بەرنامەی هەیە بۆ كۆكردنەوەی كوردانی فەیلی و دەیەوێت لە داهاتوودا نوێنەری كوردانی فەیل سەربخات بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تا كوردانی فەیلیش نوێنەری خۆیان هەبێت و پشتیوانی و پرۆژەی تایبەت لە بارەی كوردانی فەیلی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشكەش بكەن".

ئەوەشی خستەڕوو "لە شاری كوت بەپێی یاسای هەڵبژاردنی عیراق كۆتایەك هەیە بۆ فەیلییەكان، بەڵام دەبێت كار بۆ ئەوە بكەین كە كوردێك سەر بخەین كار بۆ فەیلییەكان بكات، نەك فەیلییەك بێت و هیچ كار و بەرنامە و مەیلی بەلای كوردانی فەیلی نەبێت و لەسەر لیستی تر بێت".

باسی لەوەشكرد "هەرچەندە ئەندام هەیە لە كوردانی فەیلی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەڵام ئەوە دەمڕاستی كوردانی فەیلی نییە و لەسەر لیستی تر سەركەوتووە، ئێمە دەمانەوێت كوردی فەیلی بە ناوی كورد و نوێنەری كوردانەوە بچێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لە بەرژەوەندی ئەوان كار بكات".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان