کوردستانی
وەزیری پەروەردە سێ بڕیاری دەركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی سێ بڕیاری دەركرد و رێگە بە سەردانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكان نادات.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە نوسراوێكدا كە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەره هاتووە "بەمەبەستی دابینكردنی كەشی ئارام و باش بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان، لە هەموو ئاستەكانى بەرپرسیاریەتی سەردان و بەسەركردنەوەی ناو هۆڵەكانی تاقیكردنەوە رێگە پێدراو نییە".
هەروەها "بەڕێوەبەری هۆڵ و یاریدەدەری و مامۆستایانی چاودێر بۆیان نییە مۆبایل ببەنە ناو هۆڵەكانی تاقیكردنەوە، رێگە بە میدیاكانیش نادرێت رووماڵی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە بكەن".