کوردستانی

بڕیارێكی نوێ بۆ پاڵاوگە نایاساییەكانی هەولێر دەرچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێكی نوێ بۆ پاڵاوگە نایاساییەكانی هەولێر دەرچوو
مەودا میدیا-

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، لیژنە دروستبووە بۆ ئەوەی پاڵاوگە نایاسییەكانی هەولێر بەتەواوی لاببرێن و زەویەكانیان پاكبكرێتەوە، دەشڵێت، هۆكاری بۆنە ناخۆشەكەی هەولێر ئەو پاوڵاگانەن.

نافز مستەفا، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە بە مەودا میدیای راگەیاند "چوار ساڵە پرۆسەی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان دەستیپێكردووە و تائێستا بە تەواوی دانەخراون، هەندێكیان داخراون  وهەندێكیش لەوانە چونكە تەنیا داخستنی كاتییە، ناوە ناوە دەیكەنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەم چەند رۆژەی دوایی بۆنێكی ناخۆش بڵاوبووەوە لە هەولێر دوای بەدواداچوون دەركەوت هۆكاری ئەو بۆنە ئیشكردنی پاڵاوگە نایاساییەكان بووە، دۆسیەكە لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و تائێستا كۆتایی نەهاتووە".

وتیشی "پاڵاوگە نایاسییەكان كە دائەخرێن، دوای ماوەیەك چونكە شوێنەكانیان لە دەرەوەی شارە، بەشێوەی نایاسایی دەست بەكاركردن دەكەنەوە، باشترین چارەسەر ئەوەیە شوێنەكانیان بە تەواوی تێكبدرێن".

باسی لەوەشكرد "بڕیارێكی نوێ هەیە و لیژنەی بۆ دروستكراوە كە پاڵاوگە نایاساییەكان بەیەكجاری لاببرێن و ئاسەوارییان نەمێنێت، بەو شێوەیەی ئێستا تەنیا داخستن سودی نابێت".

لە سنوری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 100 پاڵاوگە هەیە و لە ماوەی رابردوو هەڵمەتێك دەستی پێكرد بۆ داخستنی ئەو پاڵاوگانەو تائێستا بەتەواوی دانەخراون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان