کوردستانی
شوانێك كوژرا... پاسداران تەقەیان لێكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شوانێکی کورد بە ناوی یوسف ئەحمەدی خەڵکی گوندی ئاڵوەتانـی ناوچەی میرئاوێی شارى سەردەشت لە رۆژهەڵاتی كوردستان، دوای ئەوەی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە تەقەی لێكرا، گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، لەكاتی لەوەڕاندنی مەڕو ماڵات، یوسف لە شاری سەردەشت لە لایەن پاسدارانەوە تەقەی لێكراوە و دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.
لە ماوەی رابردووشدا چەندینجار سوپای پاسداران تەقەیان لە هاوڵاتیانی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان كردووە و چەندین كەس كوژراون و وێڕای كوشتنی كۆڵبەرانی كورد كە ساڵانە بە دەیان كۆڵبەر لە لایەن پاسدارانەوە دەكوژرێن.