کوردستانی

حکومەتی هەرێمى كوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەنديی خوێندکاران دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمى كوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەنديی خوێندکاران دەرکرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت حكومەتی ھەرێمی كوردستان وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دھۆكی راسپارد كە حكومەت خەرجی قوتابیانی پۆلی 12 لە ئەستۆ دەگرێت.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد "خوێندنی کوردی کە لەقەزای شنگال و دەوروبەری موسڵ، لە پارێزگای دهۆک تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدەن".

ئاماژەی بەوەشکراوە "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێزان وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆک-ی راسپارد، کە بە تەواوی خەرجی  رێککارە تەندروستییەکان و گواستنەوە و مانەوەو خواردنی قوتابیان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت ".
Qaiwan
Qaiwan