عیراقی
كازمی هەڕەشە دەكات و دەڵێت: عیراق نابێتە دەوڵەتی مافیاكان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حكومەتی عیراق بڕیاری دا یەكێك لە شەقامەكانی شاری بەغدا بكات بەناوی هیشام ئەلهیشامی، لێكۆڵەری ئەمنی كە دوێنی لە بەغدا لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە كوژرا.
بەپێی بەیاننامەیەكی رەسمی هاتووە "لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، مستەفا كازمی سووربوونی خۆی لەسەر ئەوە دووپاتكردەوە كە یەكێك لە شەقامەكانی بەغدا بەناوی هیشام ئەلهیشامییەوە بكرێت".
كازمی روونیشیكردەوە كەوا "هەركەسێك لەو تیرۆركردنە تێوەگلابێت رادەستی دادگا دەكرێت، رێگەنادەین بە ئاژاوە و ناسەقامگیری و سیاسەتی مافیایانە، رێگە بە كەس نادەین عیراق بكاتە دەوڵەتی مافیاكان".
سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەوەشی وتووە "حكومەتی عیراق لە بارودۆخێكی پڕ كێشەدا پێكهات، حكومەتێكە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سیاسی، ئاسایشی، كۆمەڵایەتی، ئابووری و تەندروستی".