تەندروستی
بەفووتێکردنی میزەڵدان دەتوانین بەرەنگاری کۆرۆنا ببینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دکتۆر بیلال عومەر، پزیشکی پسپۆڕی دەرمان رایدەگەیەنێت بەفووتێکردنی میزەڵدان دەتوانین بەرەنگاری کۆرۆنا ببینەوە تا زیان نەگەیەنێت بە سییەکان، چونکە لە م رێگەیەوە دەتوانین بە لووت هەناسە هەڵمژین و بە دەم بیدەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە "پێشتریش ئەم رێنماییەم داوە بە چەند نەخۆشێکی ئازیز و سوودمەند بوون لێی ئەم رێگەیەی من پاڵپشت بەلێکۆڵینەوەی پزیشکی "لویس ئیگنارۆ"ەیە بۆ زانستی پزیشكی، رێنمایی پزیشكەكە زۆر ئاسانە و تەنها بە هەڵمژینی هەناسە لە لووت و دانەوەی لە ڕێی دەمەوە كۆتایی دێت ڕێگەكەش لە زانستی پزیشكیدا پێی دەوترێت نیتریك ئۆكساید كە مرۆڤ بە هۆی ئەو ڕێگەیەوە یارمەتی گەیاندنی بڕێكی زۆر باش لە ئۆكسجین دەدات بە خوێن و هاوكاری سییەكان دەبێت بۆ ئەوەی خۆی بەرەنگاری ڤایرۆسەكە ببێتەوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "فوکردنە میزەڵدان رێگە نادات لە سییەكاندا هەوكردن رووبدات و بەرگری لەش بەهێز دەكات".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "فوکردنە میزەڵدان رێگە نادات لە سییەكاندا هەوكردن رووبدات و بەرگری لەش بەهێز دەكات".