کوردستانی
دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك لە شارۆچكەی بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك لە شارۆچكەی بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ئاشكرای كرد "دوای ئەوەی لە بوونی حاڵەتێكی دەمەقاڵی و شەڕەتەقە و كوژرانی هاووڵاتییەك لە شارۆچكەی بنەسڵاوە ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و پاش نیو كاتژمێر دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ح.ع.ئ) و (م.س.ئ) دەستگیر كرد".
ئاماژە بەوەشكراوە "تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، كە لەسەر كێشەیەك بەشەڕهاتوون و دواتر تەقەیان كردووە، لە كاتی تەقەكردنەكەشدا كەسێك بە ناوی (مەجید بەكر عەبدولكەریم) ویستوویەتی ناوبژیوانییان بكات، بەڵام گوللـەیەك بەر سكی كەوتووە و گیانی لەدەستداوە، بۆیە تۆمەتباران بەپێی ماددە (405) لە یاسای سزادان، بەند كراون و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە".