کوردستانی
پرسەیەک ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بۆ یەکەمجار 8 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەنتەری قەزای شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر تۆمارکرا، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوەش رایدەگەیەنێت ئەو هەشت کەسە بەشداری پرسەیەکیان کردووە.
محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 8 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە قەزای شەقڵاوە تۆمارکراوە، بەمەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە سنووری قەزاکە بۆ 38 کەس بەرزبووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو 8 کەسە لە ناحیەی حەریر بەشداری پرسەیەکیان کردووە و بەوهۆیەشەوە بەرکەوتیان لەگەڵ تووشبووانی هەریر هەبووە، بۆیە تووشی کۆرۆنابوون".
ئامۆکەیی وتی "تووشبووەکان لە پیاو و ئافرەت پێکهاتوون دانیشتووی شەقڵاوەن بەشێکیان ئەندامی یەک خێزانن، هەروەها حەوت کەسیان باری تەندروستییان جێگیرە و یەک کەسیان لەژێر ئۆکسجیندایە و تەندروستی باش نییە".
وتیشی "تیمەکانمان لە رۆژانی داهاتوودا رێنمایی زیاتر دەدەن بە هاوڵاتییان و ماڵ بەماڵ دەگەڕێن بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی زیاتر و پابەندبوونی هاوڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا".