تەندروستی

هۆکار و چارەسەرەکانی ئازار لە پشت و ملدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکار و چارەسەرەکانی ئازار لە پشت و ملدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

زۆر لە خەڵک ئازارێکی ھەیە لە پشتیدا یان لە ملیدا بە بەردەوامی یان بۆ ماوەیەکی زۆر، ئەگەر ئەو ئازارە ووردە ووردە دەست پێبکات و بەشێوەیەکی بەردەوام ھەبێت، ئەوە مانای ئەوەیە تووشی داخوران لە جومگەکانتدا بوویت، بە تایبەتی دوای تەمەنێکی دیاریکراودا، د. ھەڤین کەمال شاە محەمەد پسپۆری بێ ھۆشکاری و ئازار شکاندن شارەزا لە چارەسەرکردنی فقرات و جومگەکان بێ نەشتەرگەری باس لەو گۆڕانکاریانە دەکات کە لەکاتی داخورانی جومگەدا روودەدات:

1-داخوران و شکانی ئەو کرکراگەیەیی کە ئەو جومگەیەی داپۆشیوە کە بڕبڕەکان دەبەستێت بە یەکەوەو پێ دەوترێت (facet joint ).

2-دروست بوونی ئێسکی زیادە کەپێ دەوترێت (ئوستیوفایت ).

ئازاری داخوران (سەوەفان) بەم جۆرانە دەبێت :

1-ئازارێک لەپشت یان لە ملدا کەدێت و دەروات ھەندێ جار کەمێک ئازار ھەیە لەبەینەکەیا ئازارێکی تیژ دێت .
2-ئازار لەکاتی ھەندێ چالاکیدا ، وەکو ھەڵگرتنی شتی قورس ، یاخود خۆ بادان بە لایەکدا، یاخود خۆ نوشتاندنەوە .
3-ئازاری پشت لەگەڵ ڕەق بوونی بەتایبەتی دوای پشویەکی زۆر ، بۆ نموونە بەیانیان کە لەخەو ھەڵدەستیت.
4-ئازار لەشوێنێکی کەی جەستە کەپێی دەوترێت( refered pain) بۆ نموونە ، سەر ئێشە لەکاتی سەوەفانی بربرەکانی ملدا ، یان قاچ ئێشە لەکاتی سەوەفانی بربرەکانی پشتدا.

دەستنیشانکردن :

-بەپێی نیشانەکانی نەخۆشەکە ، پشکنینی سەریری نەخۆشەکە ، ئەشعەی ڕەش وسپی (Xray ) کە تێیدایە ئەو کلس و داخورانەی کەدروست بووە دەردەکەوێت، ھەروەھا ئەگەر ئێسکی زیادەش دروست بوبێت .

-باشترین ڕێگا بۆ دەست نیشانکردنی لێدانی بەنجی موزوعی یە بۆ ناو جومگەکە لەژێر چاودێری ئامێری فلوروسکۆپی دا ، کە ئەگەر ئازارەکە نەما ئەوە دەگەیەنێت کە داخوران ھەیە لە جومگەکەدا .

چارەسەر :

مەبەست لە چارەسەری ئەم حاڵەتە ، کونتروڵ کردنی ئازار و کەم کردنەوەی ھەوکردنە لە جومگەکاندا .
1- بەکارھێنانی ئازارشکێنەکان (NSAID).
2-بەکارھێنانی ماسولکە خاوکەرەوەکان .
3-وەرزشی تایبەت بە فقرات و چاکردنی شێوازی وەستان و دانیشتن و ڕۆشتن .
4-چارەسەری سروشتی و فیزیایی .
5-دەرزی ئاژەنین .
6-ئامێری شۆک وەیڤ بۆ خاوکردنەوەی خاڵی ئازار
7-لێدانی ستیرود لەگەڵ بەنجی موزوعی بۆ ناو جومگەکە لەژێر ئامێری فلوروسکۆپی دا کە ئەمیش ئەنجامێکی باشی ھەیە.
8-تازەترین ڕێگا بەکارھێنانی ئامێری(radiofrequency) کە پێی دەوترێت ( تردد الحراری ) کە بۆ جومگە توشبووەکان دەکرێت لە ژێر ئامێری فلوروسکۆپیدا .
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد