ئابووری
"تێچووی بیری نەوت لە هەرێم 70 ملیۆن دۆلارە، لە بەسرە 7 ملیۆن دۆلارە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پسپۆڕێکی ئابووری لە هەرێمی کوردستان باس لە خەرجی و داهاتی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت لە ساڵی 2019 لە هەرێمی کوردستان گەورەترین داهاتی هەبووە بە مێژووی هەرێم روونیشیدەکاتەوە لەسەدا 80 بۆ 90 داهاتی هەرێم لە نەوتەوە وەریدەگرێت.
د. عزەت سابیر، پسپۆڕێک ئابووری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت "ساڵی 2013 چواردە ملیار دۆلار داهاتی حکومەتی هەرێم بووە 12 مووچەی بە تەواوەتی داوە و سەدان پرۆژەی ستراتیجی پێ ئەنجامدراوە ئەو برە پارەیە لە بەغداوە هاتووە".
دەشڵێت "ساڵی 2019 پانزە ملیار دۆلار داهاتی هەبووە ،حکومەتی هەریمی 8 ملیار و نیوی خۆی نەوتی فرۆشتوە و 4 ملیاری نیو دۆلار لە بەغداوە هاتووە مانگانە 2 ملیار دۆلاری نا نەوتی مانگانە هەبووە لە هەرێم، بەڵام ٥ ملیاری بۆ خەڵک خەرجکراوە".
ئەو پسپۆڕەی باس لەوەش دەکات "داهاتی 2019 لە هەرێمی کوردستان گەورەتین داهاتی هەبووە بە مێژووی هەرێم" و روونیشیدەکاتەوە "لەسەدا 80 بۆ 90 داهاتی هەرێم لە نەوتەوە وەریدەگرێت بۆیە دەبێت جاکسازی راستەقینە لە نەوتەوە دەستپێبکات".
د. عزەت رایگەیاند "حکومەتی هەرێم خۆی بۆری نەوتی دروستکردوە چووە بەهۆی قەرزارییەوە فرۆشتوویەتی بە رۆزنەفت ئێستا ساڵانە 700 ملیۆن دولار دەدات بە رۆزنەفت بۆرییەکەش بە دوو 700 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە بە رۆزنەفت".
راشیدەگەیەنێت "پێویستە دیوانی چاودێری و لیژنەی باڵای نەوت و گازو لیژنەی حکومەت لێکۆڵینەوە لە خەرجی کۆمپانیا نەوتییەکان بکات " روونێشیدەکاتەوە "چاکسازی راستەقینە ئەوەیە ئەو 27 ملیار دۆلارە بۆ خەڵک روون بکاتەوە و کەمکردنەوەی خەرجی نەوت پێویستە".
ئاماژە بەوەش دەکات "کێشەکانی هەرێم لە نێوان نەزانی و گەندەڵیدایە بە نموونە بەغدا بیرەنەوتی لێداوە 7 ملیۆن دۆلاری تێچووە، بەڵام هەرێمی کوردستان بیری نەوتی لێداوە 70 ملیۆن دۆلاری تێچووە".