کوردستانی
پاڵاوگەیەکی گرنگ لەم شارەی هەرێم دەکەوێتەوە کار
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوبەری ئاوی کەلار رایدەگەیەنێت دواى ساڵێك كاركردنى به‌رده‌وام له چاككردنه‌وه و زيادكردنى تواناى پاڵاوتن، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا پاڵاوگه‌ى ئاوى كه‌لار دوو ده‌كه‌وێته‌كار ئاماژەی بەوەشکرد كه‌لار ده‌بێته يه‌كه‌مين شار له هه‌رێمى كوردستان به رێژەی لە 80% پشت به ئاوى سه‌ر زه‌وى ببه‌ستێت.
سامان رەحیم، بەڕێوبەری ئاوی کەلار بە مەودا میدیای راگەیاند "دواى ساڵێك كاركردنى به‌رده‌وام له چاككردنه‌وه و زيادكردنى تواناى پاڵاوتن، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا پاڵاوگه‌ى ئاوى كه‌لار دوو ده‌كه‌وێتەوە كار كه له ساڵى 2009ه‌وه له‌كار وه‌ستاوه".

ئاماژەی بەوەشکرد "له 2009 پاڵاوگه‌كه تواناى پاڵاوتنى 300 مه‌تر ئاوى هه‌بوو له‌كاتژمێرێكدا، له‌ئێستادا به‌هه‌وڵى ئه‌ندازيار و ستافه دڵسۆز و ماندونه‌ناسه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيمان و دابينكردنى پۆسته‌ر په‌مپ فراوانکردنی فلتەرەکان ، تواناى پاڵاوتن بۆ 1000 مه‌تر زيادكراوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نزیكه‌ی 300 مليۆن دينارى بۆ خه‌رجكراوه و ئه‌و بڕه پاره‌يه‌ش له‌سه‌ر 20%ى داهاتى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاوى كه‌لاربووه".
ئەوەشی خستەڕوو "له قۆناغى يه‌كه‌مدا 15 بير له گه‌ڕه‌كه‌كاندا داده‌خرێن و له‌رێگه‌ى ئه‌م پاڵاوگه‌يه ئاويان بۆ دابينده‌كرێت، هاوكات به به‌كارخستنى ئه‌م پاڵاوگه‌يه‌كه‌لار ده‌بێته خاوه‌نی دوو پاڵاوگه، 80%ى ئاوى سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانى كه‌لار له‌ڕێگه‌ى ئاوى سه‌رزه‌وييه‌وه دابين ده‌كرێت و به‌وه‌ش كه‌لار ده‌بێته يه‌كه‌مين شار له هه‌رێمى كوردستان به‌و رێژه زۆره پشت به ئاوى سه‌ر زه‌وى ببه‌ستێت".
بیروڕا