کوردستانی
هێزەکانی هەپەگە لە دژی سوپای تورکیا چالاکییەکیان ئەنجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک سەربازی تورکیا راگەیاند لە چالاكیی هێزەكانیان دژ بە سوپای توركیا کە لە چەند رۆژی رابردوودا ئەنجامیان داوە.
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک سەربازی تورکیا راگەیاند لە چالاكیی هێزەكانیان دژ بە سوپای توركیا کە لە چەند رۆژی رابردوودا ئەنجامیان داوە.
لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە "لە چالاکییەکی هێزەکانمان دژ بە سوپای تورکیا ژمارەیەک سەربازی تورکیا كوژران و برینداربوون و ژمارەیەك مۆڵگە و بەرگریی سوپای توركیاش تێکشکێندراون".
ئاماژە بەوەشکراوە "هێزەكانی پاراستنی گەل زنجیرەیەك چالاكی و ئۆپەراسیۆنیان لە چەند شوێنێك لەدژی سوپای توركیا ئەنجامداوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو"رۆژی دووشەممە هێزەكانیان لەیەكەم چالاكییاندا هێرشیان كردووەتە سەر مۆڵگەیەكی سوپای توركیا لەدەوروبەری تەل شەهید ئادار توانیویانە سەربازێك بكوژن و ژمارەیەكی تریش بریندار بكەن، هەروەها هێزەكانیان مۆڵگەیەكی سەربازیی سوپای توركیایان لەدەوروبەری ناحیەی جارجلی كردۆتە ئامانج و سەربازێكی توركیایان كوشتووە".