تەندروستی

زه‌ردێنه‌ی‌ هێلكه‌ گرنگترین وزه‌ی‌ مێشكە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زه‌ردێنه‌ی‌ هێلكه‌ گرنگترین وزه‌ی‌ مێشكە
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

زه‌ردێنه‌ی‌ هێلكه‌ به‌هۆی‌ چه‌ندین پێكهاته‌ی‌ به‌سووده‌وه‌ به‌ گرنگترین خۆراكی‌ زیندووی‌ مێشك ئه‌ژمار ده‌كرێت، لێرەدا باس لە گرنگترین پێکهاتەکانی زەردێنەی هێلکە دەکەین:

-زه‌ردێنه‌ی‌ هێلكه‌ نزیكه‌ی‌ 230 میلیگرام كۆلینی‌ تێدایه ‌و به‌ ترشی‌ ئه‌مینی‌ داده‌نرێت ‌و ئه‌و ماده‌یه‌ پارێزگاری‌ له‌په‌رده‌ی‌ خانه‌كانی‌ مێشك ده‌كات، ناردنی‌ ئاماژه‌كان بۆ مێشك خێراتر ده‌كات.

-زه‌ردێنه‌ی‌ هێلكه‌ كۆمه‌ڵێك ترشی‌ ترو پرۆتینی‌ تێدایه‌و یارمه‌تی‌ فرمانه‌كانی‌ مێشك ده‌دات، یه‌ك زه‌ردێنه‌ی‌ هێلكه‌ بڕی‌ 5.4 گرام له‌پرۆتینی‌ تێدایه‌، له‌گه‌ڵ 108 كالۆری‌‌ کە به‌ وزه‌ی‌ مێشك ئه‌ژمار ده‌كرێن.

-سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌ڤیتامین ‌و كانزاكان وه‌ك ڤیتامین B12 و ده‌بێته ‌هۆی‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان خانه‌كان‌ و پارێزگاری‌ له‌مێشك ده‌كات‌و له‌نه‌خۆشه‌یه‌ ده‌رونیه‌كان دوری‌ ده‌خاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ڤیتامین B5 كه‌سود به‌ كۆئه‌ندامی‌ مێشك ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها بوونی‌ ڤیتامین B6 و كانزای‌ زنك كه‌ دژه‌ ئۆكسیدی‌ ناو خانه‌كانی‌ مێشكه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان