کوردستانی

دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بەرهەم هێنرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بەرهەم هێنرا
مەودا میدیا-

كۆمپانیایەكی دەرمانسازی لە كوردستان بە هاوكاری سەنتەرە پسپۆڕییە جیهانییەكان دەرمانی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای بەرهەمهێناوە و رەوانەی وەزارەتی تەندروستی عیراقی كردووە بۆ دابەشكردن بەسەر ناوەندەكانی چارەسەری كۆرۆنا.

كۆمپانیای ئاوامێدیكا كە كۆمپانیاییەكی دەرمانسازییە لە كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە " ئاوامێدیكا بە هاوكاری سەنتەرە پسپۆڕییە جیهانییەكان، بە سەركەوتوویی دەرمانی دژەڤایرۆسی فابیڤیر (فاڤیپیراڤیر)ی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرهەمهێناوە".

باسی لەوەشكردووە "وەك یەكەم هەنگاو بڕێك لەو دەرمانە بۆ وەزارەتی تەندروستی عیراق نێردراوە، تاوەكو بەسەر سەرجەم ناوەندەكانی چارەسەركردنی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دابەشبكرێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان