کوردستانی

پشوو راگەیەندرا... بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشوو راگەیەندرا... بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا
مەودا میدیا-

قایمقامی قەزای شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزاكە بڕیاریدا تا 12ی مانگ بكرێتە پشوو لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت.

لە راگەیەندراوێكی قایمقامییەتی شەقڵاوە هاتووە "بەهۆی تۆماركردنى چەند حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزاكە، بە راوێژ لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەكان، بڕیاردرا لە ئەمڕۆ چوارشەممە، تا 12ی مانگ بكرێتە پشوو لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەت لە ناوچەكە".

باس لەوەشكراوە "ئەو پشووە هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆ و خزمەتگوزارى و تەندروستی ناگرێتەوە".

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە لە پارێزگای سلێمانی بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا كراوەتە پشوو لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت، بەڵام لە پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان