کوردستانی

هێزێك هەڵیكوتایە سەر بارەگایەكی حزبی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزێك هەڵیكوتایە سەر بارەگایەكی حزبی
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو هێزێكی لیوای 61ی تایبەت لە كەركوك چوونەتە سەر بارەگای بزووتنەوەی نەتەوەیی توركمانی لە شاری كەركوك و ئاڵۆزی دروستبووە، هۆكارەكەشی دانانی تابلۆیەك بووە لە بەردەم بارەگاكە.

رەسوڵ رەئوف، بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە بەردەم بارەگای حزبی نەتەوەیی توركمانی لە كەركوك تابلۆیەك هەڵواسراوە لەسەری نوسراوە، "كەركوك شاری توركمانی"یە، شەوی رابردوو بەمەبەستی لابردنی ئەو تابلۆیە هێزێك چووەتە بەردەم بارەگاكە".

وتیشی "هێزەكە لە لیوای 61ی تایبەت پێكهاتووە، تەنیا داوای كردووە ئەو تابلۆیە لاببرێت، بەڵام ئەو حزبە توركمانییە ئامادە نەبوون ئەو تابلۆیە لابەرن، دواتر ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی دەستتێوەردانی كردووە و تابلۆكەش لانەبراوە".

باسی لەوەشكرد "هەڵواسینی تابلۆیەك هیچ گرفت دروست ناكات و تەنیا بۆ جوڵاندنی هەستی هاوڵاتیانە و دڵنیاین توركمانەكان خۆیان گرنگی پێ نادەن و بگرە ئەو تابلۆیەش نابینن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان