کوردستانی
مووچەی مانگی سێ چۆن دابەش دەكرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
ئەندامێکیی لیژنهى دارایى و كاروبارى ئابوورى لە پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات دیار نییە حکومەت مووچەی مانگی داهاتوو چۆن دابەشدەکات و روونیشیدەکاتەوە پەرلەمانی کوردستان راپۆرتێک لەسەر کۆی کەرتی ئابووری هەرێم ئامادە دەکات.
ئەرشەد حسێن، ئەندامی لیژنهى دارایى و كاروبارى ئابوورى لە پەرلەمانی کوردستان قسەی بۆ مەودا میدیا کردوو وتی "پەرلەمانی کوردستان راپۆرتێک لەسەر کۆی کەرتی ئابووری هەرێم ئامادە دەکات لەئێستادا ئەو راپۆرتە لە تەواو بووندایە مووچەش بەشێکی ئەو راۆپرتەیە".
ئەو ئەندامەی پەرلەمان وتیشی "ئەو بڕیارەی حکومەت بۆ کەمکردنەوی مووچی مانگی دوو دەریکرد پێویستی بە پەرلامان بوو، بەڵام لەبەر باری لەناکاو و دۆخی تایبەتی هەرێم ئاسایی و رێگەپێدراو بوو".
ئەرشەد حسێن بۆ مەودا میدیا ئەوەشی راگەیاند "دیار نییە حکومەت مووچەی مانگی ئازار بەچی میکانزمێک دابەشدەکات و نازانرێت هەروەک مانگی دوو دەبێت یان دەگۆڕدرێت".