کوردستانی

گەنجێك بە هەڵە دایكی خۆی كوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێك بە هەڵە دایكی خۆی كوشت
مەودا میدیا-

لە گوندێكی سەر بە ناحیەی قادر كەرەم لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ بووە هۆی كوژرانی دایكی و پۆلیسيش دەڵێت، رووداوەكە بە ئەنقەست نەبووە.

عەمید محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ شوان بووە، دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە ماڵەوە، چەكی پێ بووە، لە كاتی دانانی چەكەكە كە فڕێی داوەتە سەر زەوی، فیشەكی لێ دەرچووە و چەند فیشەكێك بەر دایكی كەوتووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە".

باسی لەوەشكرد "ئەو ژنەی كە كوژراوە تەمەنی 41 ساڵ دەبێت و ناوی (ش،ح،م)، رووداوەكە ئەنقەست نەبووە و بە هەڵە بووە، بەڵام لە ئێستادا گەنجەكە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیركراوە، لە كاتی وەرگرتنی وتەكانی لە لایەن پۆلیسەوە بەو شێوازە رووداوەكەی گێڕاوەتەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان