کوردستانی
مەحمود سەنگاوی باس لە رێککەوتنی ئەمنی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
چەند رۆژێکە دەنگۆی رێككه‌وتنی وەزارەتی پێشمه‌رگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق هەیە، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت کۆبوونەوەکان بەردەوامی هەیە و باس لەوەش دەکات تائێستا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە.
مەحمود سەنگاوی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزەكانی پێشمەرگە سەبارەت بە رێككه‌وتنی وەزارەتی پێشمه‌رگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق له‌سه‌ر پێكهێنانی چوار ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری کێشە لەسەر به ئامانجی نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانی داعش بە مەودا میدیای وت "ئاگادارم کۆبوونەوەکان بەردەوامی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ هەندێک ناوچەكانی کێشە لەسەر".
بەرپرسی میحوەری گەرمەسێر وتیشی "زانیاریم نییە وەزارەتی پێشمه‌رگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی عیراق گەیشتبێتنە رێککەوتن".
لە دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی رێککەوتنی وەزارەتی پێشمه‌رگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق، به‌ره‌ی توركمانی و په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب و توركمان له پشكی كه‌ركوك دژی ئەو رێککەوتنە وەستانەوە و بەیاننامەیەکی ناڕازیان دەرکرد.