کوردستانی
تیمێكی فڕۆکەوانی بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەكەی گەرمیان بەڕێكەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی دۆزینەوە و دەرهێنانەوەی تەرمی ئەو گەنجەی كە پێش چەند رۆژێك لە رووباری سیروان لە كاتی مەلەكردن خنكا، تیمێكی فڕۆکەوانی هاتوچۆی سلێمانی بەرەو گەرمیان بەڕێكەوت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ چوارشەممە، تیمێكی فڕۆکەوانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەهەلیکۆپتەرەوە، لەسەر داوای عەمید محسن مەنسور کەرەم، بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیان، بەشداری دەكەن لە گەڕان و پشكنین بە دوای تەرمی كەیوان عەلی ئەو گەنجەی پێش چەند رۆژێك لە رووباری سیروان لە كاتی مەلەكردن خنكا".
ماوەی سێ رۆژە كەیوان خنكاوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی و هاوڵاتیان و مەلەوانان بەردەوام بەدوای تەرمەكەی دەگەڕێن بەڵام تائێستا نەدۆزراوەتەوە.