کوردستانی

بەغدا بەم شێوەیە مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا بەم شێوەیە مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، بەغدا چیتر ئامادە نییە پارە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، دەشڵێت، ئەگەر هەرێم و بەغدا رێكبكەون شێوازی ناردنی پارە جیاواز دەبێت و دەكەوێتەوە سەر رێككەوتنەكە.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەغدا بە هەرێمی كوردستانی وتووە چیتر ئامادە نییە پارە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت تا ئەو كاتەی بە تەواوی دەگەنە رێككەوتن و هیچ گرفتێك نامێنێت لە نێوان هەردوولا، شێواز و بڕی ناردنی پارەش لەسەر ئەو رێككەوتنە دەبێت كە دەكرێت".

وتیشی "دوو شێواز هەیە بۆ ناردنی پارە لە لایەن بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان، یان لەسەر رێككەوتنەكە كۆنەكەی ساڵی 2019 دەبێت، یان رێككەوتنی نوێ دەكرێت، ئەگەر رێككەوتنی نوێ بكرێت، ئەوكات لەسەر بودجەی ساڵی 2021 مامەڵەی لەگەڵ دەكەن و ناردنی پارە دەچێتە ساڵی نوێ، رێككەوتن لەسەر شێوازی پێشوو بكرێت بەپێی یەك لەسەر 12 مامەڵە دەكرێت".

باسی لەوەشكرد "لە ئێستادا عیراق دۆخی دارایی باش نییە، بۆیە هەرێم با چاوەڕێی پارە نەكات تا ئەو كاتەی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا دەكرێت، دۆخەكەش بەپێی باش و خراپی شایەنی گۆڕانە". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان