کوردستانی
بایكۆت كۆتایی هات... دەوام دەستپێدەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كارمەند و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بایكۆتی دەوامیان راگرت و بریاریاندا تا 25ی مانگ بەشێوەی كاتی دەست بە دەوام بكەنەوە.
لە راگەیەندراوێكی كارمەندانی ناڕازی هاتوچۆ هاتووە "لەسەر بەڵێنی بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی تا 25ی تەمووز بایكۆت رادەگرن و دەوام دەكەن بەمەبەستی جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان".
باسیان لەوەشكردووە "دەبێت مووچە مانگانە لە كاتی خۆی بێ دواكەوتن و بڕین وەربگرين، بەڵام ئەگەر داواكارییەكان جێبەجێ نەكرن دوبارە دەست به بایكۆت دەكەنەوە".
ماوەی سێ هەفتەیە كارمەندان و ئەفسەرانی هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی بڕینی مووچەكانیان و دواكەوتنی مووچە بایكۆتی دەوامیان كردبوو.