عیراقی

ئەو حزبە ئاشکرا بوو کە لەپشت کوشتنى هاشم ئەلهاشمییەوە بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو حزبە ئاشکرا بوو کە لەپشت کوشتنى هاشم ئەلهاشمییەوە بووە
مەودا میدیا- 

سەرۆکى رەوتى و(مواطنیون العراقي) جریوەیەکیدا لە لاپەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی تویتەر باسی لە گفتوگۆیەکى نێوان خۆى و هاشم ئەلهاشمی پێش ئەوەى رووبەڕووى کوشتن ببێتەوە کردووە و رایگەیاند لەلایەن حزبوڵڵاى عیراقییەوە هەڕەشەى کوشتن لە هاشمی کراوە.

غەیس تەمیمی، سەرۆکى رەوتى (مواطنیون العراقي) باسی لە گفتوگۆیەکى نێوان خۆى و هاشمی کردووە کاتێک پێی وتووە کە حزبوڵڵاى عیراقی هەڕەشەى کوشتنیان لێکردووە، تەمیمى ئەوەی وتووە کە هشمی داواى رێنمایی بۆ چۆنیەتی خۆپاراستنى لەو مەترسییانە لێکردووە.

تەمیمی داواى لە سەرۆک وەزیرانى عیراق کردووە کە رێوشوێنى گونجاو بۆ سزادانى بکوژانى هاشمى بگرێتەبەر و وتوویەتى "برام مستەفا کازمی ئەوە بەرپرسیارێتى تۆیە ئەو کارە ئەنجام بدەى".

رۆژى دووشەممەی رابردوو لە گەڕەکی زەیونەى شارى بەغدا لەلایەن دوو چەکدارى نەناسراوەوە هێرشکرایە سەر هاشم ئەلهاشمی، شارەزای سیاسى و ئەمنى و بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لەدەستدا، ئەو کردەوە تیرۆریستییە کاردانەوەى زۆرى لەسەر ئاستى کوردستان و عیراق بەدواى خۆیدا هێنا و بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەرانیشی سەرۆک وەزیرانى عیراق بەڵێنى دۆزینەوە و سزادانى بکوژانى هاشمی دا و وەزیرى ناوخۆش لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى پێکهێنا بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوە.

Qaiwan
Qaiwan