عیراقی
لە عیراق دوو هەزارو 741 هاوڵاتی تووشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو زیاتر لە دوو هەزار و 740 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و هەزار و 627 كەسیش لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا هاتووە "لە ماوەی 24 كاتژمێردا پشكنین بۆ 12 هەزار و 807 كەس كراوە و دەركەوتووە دوو هەزار و 741 كەس تووشی ڤایرۆسەكەبوون".
لە شاری بەغدا زۆرترین تووشبوو تۆماركراوە زیاتر لە 800 حاڵەت بووە، هەروەها لە نەجەف 126 و سلێمانی 284 و هەولێر 186 ، كەربەلا 125 و كەركوك 117 و واست 144 و بەسرە 254 و دیوانیە 126 و زیقار 113 و سەلاحەدین 134 و ناوچەكانی تریش لە خوار 100 ەوە تووشبوون.
هەروەها لەو ماوەیەدا هەزار و 627 كەس چاكبوونەتەوە و 94 كەسیش مردوون.