کوردستانی

تەندروستیی گەرمیان ئاگاداری پزیشکان و فەرمانبەران دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی گەرمیان ئاگاداری پزیشکان و فەرمانبەران دەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی گەرمیان رایدەگەیەنێت ھەر پزیشك و فەرمانبەرێكی سنوورەكە دەنگۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا بڵاوبكاتەوە و پشكنین نەكات رێكاری یاسایی لە دژ دەگرنەبەر.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی گەرمیان رایگەیاندووە "ھەر پزیشك و فەرمانبەرێك دەنگۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا بڵاوبكاتەوە، پێویستە پشكنین لە تاقیگەی تایبەت بە كۆرۆنا لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان ئەنجام بدات، گەر دەركەوت تووشبووە ئەوا مۆڵەتی یاسایی پێدەدرێت و دەست لەكارھەڵگرتن و دەست بەكاربوونی بۆ دەكرێت".

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی گەرمیان ئاماژە بەوەشکراوە "بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیاردەبن بەرامبەر بە رێكارە یاساییەكان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان