کوردستانی
بەهۆی تەماتەوە، پەرلەمانتارێكی كۆمەڵ وەزیرێكی یەكێتی دەباتە پەرلەمان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند بەدواداچوون بۆ كێشە و گرفتەكانی بەردەم بەروبوومی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەكەن و بۆ دۆزینەوەی چارەسەریش وەزیری كشتوكاڵ و بازرگانی بانگهێشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لیژنەكەیان دەكەن.
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان، كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی "وەكو لیژنەی كشتوكاڵ بڕیارماندا بانگهێشتی وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی بكەین بۆ كۆبوونەوەی لیژنەكەمان لە پەرلەمانی كوردستان".
سەبارەت بە كاتی بانگهێشتكردنی وەزیرانی كشتوكاڵ و پیشەسازی بۆ پەرلەمانی كوردستان، عەبدولستار مەجید وتی "كاتژمێر 11ی رۆژی پێنجشەممەمان دیاریی كردووە بۆ ئەوەی پێكەوە كۆببینەوە و رێگەچارەیەكی هاوبەش بدۆزینەوە و چیتر جوتیارانی كوردستان زیان نەكەن".
پێشتر و لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان وتبووی "تەماتەی كوردی بۆ دۆشاو نابێت"، لە وەڵامی ئەو قسەیەدا عەبدولستار مەجید، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان وتی "بە ئەزموونی باوباپیرانمان و ئەزموونی خۆشمان ئەو تەماتەیەی لە هەرێمی كوردستان بەرهەمدێت لە مێژەوە كراوەتە دۆشاوی تەماتە، بەڵام ئەو تەماتەیەی ناوكی زۆر بێت راستە لە بڕێكی زۆری تەماتە بڕێكی كەمتر دۆشاوی لێ بەرهەمدێت، ئەگینا بەشێوە گشتییەكەی زۆرباشیش دەبێتە دۆشاو و زۆر پاك و تەمیزتریشە لەو دۆشاوەی ئێستا لە بازاڕدا هەیە و هاوردە كراوە".