کوردستانی

هێزێکی پێشمەرگە لەم ناوچەیەی هەرێم جێگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزێکی پێشمەرگە لەم ناوچەیەی هەرێم جێگیرکرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت لە دوێنێ سێشمەوە هێزێکی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە چیای مەتین جێگیرکراوە ئاماژەی بەوەشکرد ئێمە دەبێت وەک هێزی پێشمەرگە هاوکاری هێزەکانی سنوور بکەن.

فەریق جەمال ئیمینکی، سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەساڵی 2014 هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام لە ناوچە سنوورییەکان هەر لە خانەقینەوە تاوەکو شەنگال هەبوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوێنێ سێشمەوە هێزێکی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە چیای مەتین جێگیرکراوە بەمەبەستی نەهێشتنی ترسی هاوڵاتییان، جێگیکردنی ئەم هێزە بۆ ئەوەیە حکومەتی عیراقی نەیەتە ئەم ناوچانە و ببێتە هەڕەشە بۆ خەڵک".

هەروەها ئیمینکی باسی لەوەشکرد "ئێمە دەبێت وەک هێزی پێشمەرگە هاوکاری هێزەکانی سنوور بکەین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچانە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان