کوردستانی

یەكێتی رێككەوتنی پێشمەرگە و سوپای عیراق بە گرنگ هەڵدەسەنگێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی رێككەوتنی پێشمەرگە و سوپای عیراق بە گرنگ هەڵدەسەنگێنێت
مەودا میدیا- 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت رێككەوتن و پێكەوە كاركردن لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق لە ناوچە كێشە لەسەرەكان زۆر گرنگە.

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە راگەیاندنەكانی وتووە "رێككەوتن كراوە بۆ دروستكردنی لیژنەی هاوبەش لەنێوان وەزارەتەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق".

غەفور ئەوەش دەڵێت "هێزەكانی پێشمەرگە قوربانی زۆریان لەپێناو پاراستنی كەركوك و ناوچەكانی كێشە لەسەر داوە، بوونی هاوئاهەنگی و كاركردنی پێكەوەیی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق دەرئەنجانی ئەرێنی باشی دەبێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە "هێزەكانی پێشمەرگە بەشێكن لە سیستمی بەرگریی عیراق و بێ جیاوازی شەڕیان لە دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و كاركردنیان پێكەوە بۆ ئەم قۆناغە زۆر گرنگە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان