کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی زڕدایک و برایەکی دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند بە تۆمەتی كوشتنی زڕدایك و برایەكی لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرای كرد "پاش ئاگاداركردنەوەی ھێزەكانی پۆلیس لە روودانی شەڕێك لەنێوان بنەماڵەیەكدا لە كۆمەڵگای قوشتەپە و كوژرانی دوو كەس لە شەڕەكەدا، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد و دوای 6 كاتژمێر و لە كاتژمێر 4ی بەیانی، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ع.ج.ئ) دەستگیر كرد".
ئاماژە بەوەشکراوە "كە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەڵسابوو بە كوشتنی برا و زڕدایكی خۆی، تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپیێ مادە (406) لە یاسای سزادان بەند كرا و درایە دادگا".