کوردستانی

مەسرور بارزانی دەچێتە بەغدا و ئەگەری رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بەهێزە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی دەچێتە بەغدا و ئەگەری رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بەهێزە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق بەردەوامی هەیە لەبارەی کێشەکانی نێوانیان، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی، بەپێی زانیارییەکان بڕیارە ئەمجارە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی سەرۆکایەتی شاندەکە بکات.

بەپێی سەرچاوەیەکی تایبەتی مەودا میدیا کە رایگەیاند "بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکاتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سەردانی بەغدا بکات، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا و گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی".

هەروەها حەسەن ئاڵی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەردەوامی هەیە لێکتێگەیشتنێکی باشیش لە نێوانیان هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی".

ئەو ئەندام پەرلەمانە وتیشی "پێویستە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بێتە سەرخەت لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بێتە بەغدا، بۆ ئەوەی لێکتێگەیشتنەکان زیاتر بێت".

جێگای ئاماژەیە، تاوەکو ئێستا حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بووەتە کێشەیەکی گەورەی دارایی بۆ هەرێم.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان