کوردستانی

کوڕێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر دەستگیرانەکەی

مەودا میدیا - سلێمانی |


کوڕێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر دەستگیرانەکەی
مەودا میدیا-

کچێکی گەنجی شاری سەقز لەلایەن دەستگیرانەکەیەوە بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر و باری تەندروستیی ناجێگیر لە ماڵەکەی خۆیاندا هێرش کردووەتە سەری.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، کچێکی تەمەن 22 ساڵی خەڵکی گوندی "خوردەلووکی" سەقز بە ناوی پەریسا رەحمانی لەلایەن دەستگیرانەکەیەوە بە ناوی "عەبدوڵڵا ئەمیر سادقی" بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر و بە سەختی برینداربووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمیر لەو خانووەی کە بڕیار بووە ژیانی هاوبەشیان پێکبهێنن زیاتر لە 20 چەقۆی لە جەستەی پەریسا رەحمانی داوە و بە سەختی برینداری کردووە. بە پێی بەدواداچوونەکانی هەنگاو ئەو دوو کەسە لە رۆژی ڕووداوەکە لە نیو بازاڕی سەقز شت و مەکیان بۆ ماڵەکەیان کڕیوە و لەپیش چاوی خەڵک دەمەقاڵەیەکیان هەبووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان