کوردستانی

ژمارەی گیان لەدەستدانی تووشبووانی کۆرۆنا لەم ناوچەیەی هەرێم هەڵکشا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی گیان لەدەستدانی تووشبووانی کۆرۆنا لەم ناوچەیەی هەرێم هەڵکشا
مەودا میدیا-

ئەمشەو تووشبوویە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەستدا، بەمەش کۆی گیان لەدەستدان لەو قەزایە بۆ 12 کەس بەرزبووەوە.

قائیمقامیەتی قه‌زای سیدسادق رایگەیاند "دوانزەمین حالەتی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەیدسادق گیانی لەدەستدا، که‌  پیاوێکی تەمەن (62) ساڵه‌ و دانیشتووی قه‌زای سیدسادقە و پاش ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک داخڵبوون و خه‌واندنی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی ئەمشەو گیانی له‌ده‌ستدا".

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە "داواکارین له‌  هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن، خۆپارێزی ته‌واوی بکه‌ن".
Qaiwan
Qaiwan