کوردستانی

پێداچوونەوە بە مووچەی خانەنشین و کەمئەنداماندا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێداچوونەوە بە مووچەی خانەنشین و کەمئەنداماندا دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشینیدا یەکەم شوێنیش کە یاساکەی تێدا پەیڕەو دەکرێت وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

لیوا سەرحەد جەلال، بەڕێوبەری گشتیی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک وەزارەتی پێشمەرگە لیستی خانەنشین و کەمئەندامانی پێشمەرگە ئامادە دەکەین دەینێرین بۆ وەزارەتی دارایی و  ئابووری حکومەتی هەرێم".

ئاماژەی بەوەشکرد "وەزارەتی دارایی بەپێی یاسای چاکسازی پێداچوونەوە بە لیستەکان دەکەن هەر کەسێک شایستە نەبێت مووچەکەی دەبڕێت و رێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتە بەر".

لیوا سەرحەد وتی "لە ئێستا دەستمان کردووە بە ئامادەکردنی لیستەکان بۆ ئەوەی بینێرین بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری دەست بە کارەکانی خۆیان بکەن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان