کوردستانی
هەواڵێكی خۆش لە بارەی پێدانی كارەبای نیشتمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان زیادی كردووە و پێشبینی دەكرێت پێدانی كارەباى نیشتمانی لە 17 كاتژمێر جێگیر بكرێت.
كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" لە ئێستادا بڕی بەرهەمهێنانی مێگاواتی كارەبا زیادیكردووە، ئەگەرچی خواستێكی زۆر لەسەر كارەبا هەیە، بەڵام توانراوە رۆژانە 16 كاتژمێر كارەباى نیشتمانی بدرێتە هاوڵاتیان".
ئاماژەی بەوەشكردووە "ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەنداوی دوكان زیادی كردووە بۆ 200 مێگاوات لە كاتێكدا پێشتر 120 مێگاوات كارەبا بوو، هەروەها لە بەنداوی دەربەندیخان ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 90 مێگاوات زیادی كردووە و ئەویش پێشتر 70 مێگاوات بووە".
ئەوەش لەكاتێكدا بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو وێستگەی خەبات 150 مێگاواتی دیكەی كارەبای زیاد بكرێت، هەروەها تێکڕای پێدانی کارەبا لە مانگی شەشی ئەمساڵ بۆ تەواوی کوردستان 16 کاتژمێر و 28 خولەک بووە ، پێشبینی دەكرێت پێدانی كارەبا لە 17 كاتژمێر كەمتر نەبێت.