کوردستانی
موەلیدە ئەهلییەكان ئاگاداركرانەوە... دەبێت ئەم كارە بكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی خاوەن موەلیدەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگادار كردووەتەوە لەگەڵ دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەبێت كارەبای پێویست بۆ هۆڵەكان دابین بكەن.
لە راگەیەندراوێكدا هاتووە "ئاگاداری خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی كه‌شێكی گونجاو بۆ خوێندكارانی پۆلی 12 له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا، داوایان لێده‌كه‌ین، كه بڕی ئه‌مپێری كاره‌بای پێویست بۆ ئامێری فێنکەرەوەی ئه‌و خوێندنگایانە ده‌كه‌ونه سنوری موه‌لیده‌كه‌ی دابین بكه‌ن کە لە هەفتەیەکدا دوو رۆژەو رۆژی سێ کاتژمێرە".
باس لەوەشكراوە " ئەم بابەتەش چەند موەلیدەیەکی کەم دەگرێتەوە، بەوپێیەی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی كارەبا هەوڵ دەدات کە بەپێی توانا کارەبای نیشتیمانی بۆ خوێندگاکان دابین بکات".