کوردستانی

حکومەتی هەرێم دوو هەوڵ دەدات بۆ زیادکردنی مووچەی پێشمەرگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم دوو هەوڵ دەدات بۆ زیادکردنی مووچەی پێشمەرگە
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

جێگری سەرۆکی  لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ لە پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات رێككه‌وتنی وەزارەتی پێشمه‌رگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق دانیشتن کراوە و روونیشیکردەوە ئەو رێککەوتنە لە بەرژەوەندی ناوچە کوردییەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبێت.

عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆکی  لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ لە پەرلەمانی کوردستان له‌سه‌ر پێكهێنانی چوار ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناکۆک به‌ ئامانجی نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانی داعش قسە بۆ مەودا میدیا دەکات و دەڵێت "رێككه‌وتنی وەزارەتی پێشمه‌رگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق بەردەوامی هەیە و دانیشتن کراوە و زەمینەسازی تەواو بووە و ببێتە رێککەوتن".

دەشڵێت "ئەو رێککەوتنە لە بەرژەوەندی ناوچە کوردییەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبێت" و لەلایەکی ترێشەوە سێدەری سەبارەت بە زیادکردنی مووچەی پێشمەرگە کە چەند ساڵێکە لە جاوەڕوانیدان بە مەودا میدیای وت "لە بودجەی ٢٠١٩ دا بڕیاردرا مانگانە ٦٨ ملیار دینار لە خەزێنەی حکومەتی عیراق بۆ زیادکردنی مووچەی پێشمەرگەیە زیادبکرێت، بەڵام تائیستا خەرج نەکراوە".

لەبارەی رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق تایبەت بە مووچە وتیشی "لەو رێککەوتنەدا باس لە مووچەی پێشمەرگە کراوە لە بەرژەوەندی ئەوان دەبێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان